رۆناڵدۆی دیاردە: محەممەد سەڵاح لە مێسی دەچێت

25-05-2018
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن ریال مەدرید لە لیڤەرپوول دەباتەوە
A+ A-
رووداو- هەولێر

رۆناڵدۆی دیاردە و ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ رادیۆی کادینا کۆبی ئیسپانی، باسی لە رکابەری نێوان محەممەد سەڵاح و مێسی و رۆناڵدۆ کرد و پێشبینی خۆی بۆ فایناڵی چامپیۆنزلیگ خستەڕوو.

رۆناڵدۆی دیاردە لە بارەی محەمەمد سەڵاحی میسری و یاریزانی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گوتی" سەڵاح یاریزانێکی نایاب و توانەکانی شایەنی رێزگرتنن، ئەو لە زۆر حاڵەتدا لە لیۆنێل مێسی دەچێت، بە تایبەتی لەکاتی یەکلاکردنەوەی ئەنجامی یارییەکان، هەروەها یاریزانێکی خێرایە و دەرفەتی گۆڵکردن لەدەستنادات.

سەبارەت بە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، رۆناڵدۆی دیاردە گوتی" هەست دەکەم گۆڵی زۆر لەو یارییەکەدا تۆماربکرێن، بەڵام بە پێشبینی خۆم ریال مەدرید یارییەکە بە 3 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ دەباتەوەو نازناوەکە بەدەستدەهێنیت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە