براڤۆ بێتاوان دەرچوو


رووداو - هەولێر

کلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بێتاوان دەرچوو لە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باجەکان، کاتێک لە یانەی ریال سۆسیداد یاریکردووە.

براڤۆ لە تویتەری خۆی رایگەیاند ئەو دۆسێیە کۆتاییهاتووە کە پەیوەندی بە کاتی یاریکردنی ئەوەوە هەبووە لە یانەی ریال سۆسیداد لە ساڵی 2007.

ئەو گۆڵپارێزە لە تویتەکەیدا دەڵێ ئەوەی بڵاوکراوەتەوە لەبارەی خۆدزینەوەم لە باجی مووچەکەم لە ساڵی 2007، بوونی نەماوە و کێشەکانم چارەسەر بووە.

پێشتر رۆژنامەی ئێکستراکۆنفیدێنسیال بڵاویکردبووەوە کە براڤۆ ئەوکاتەی لە ریال سۆسیداد بووە خۆی لە باجەکان دزیوەتەوە.

براڤۆ دەڵێ دەمەوێ رایبگەیەنم کە من هەرگیز لێپێچینەوەم لەگەڵدا نەکراوە لەسەر خۆدزینەوەم لە باجەکان.