ڤیدیۆ؛ سەد بووە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی قەتەر

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی سەد لە گەڕی پێشکۆتایی خولی ئەستێرەکانی قەتەردا، پێشوەختە بردنەوەی نازناوی خولەکەی یەکلاکردەوە.
 
سەد لە یاریگەی ئەلبەیت لە شاری خۆر بووە میونای یانەی شیمال و بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لێیبردەوە.
 
سەد لە خولەکی 9 گۆڵی یەکەمی خۆی لە رێگەی حەسەن هەیدۆسی کاپتنەکەیەوە تۆمارکرد.
 
سەد لە خولەکی بیست و شەشدا لە رێگەی گۆنزالۆ خیمینێز پلاتاوە بووە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
یانەی شیماڵ لە خولەکی سی و نۆدا گورزێکی دیکەی بەرکەوت کاتێک ناوبژیوان یاریزانە ئێرانییەکەی ئومێد ئەمیر ئیبراهیمی بە کارتی سوور دەرکرد.
 
لە گێمی دووەمدا یانەی سەد پێشەنگی خۆی پاراست و بەردەوام بوو لە گوشارەکانی بۆ گەڕان بەدوای گۆڵی دیکەدا.
 
ناوبژیوان یاریزانێکی یانەی شیمال و یاریزانێکی یانەی سەدی بە کارتی سوور دەرکرد.
 
سەد لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرا و لە خولەکی هەشتا و سێدا ئەکرەم عەفیف گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و پێشکەوتنەکەی لە ریزبەندیی گۆڵکاران بەهێزترکرد و ژمارەی گۆڵەکانی کردە 26 گۆڵ.
 
پاولۆ ئۆتاڤیۆ سیلڤا، سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی چوارەم بۆ یانەی سەد و یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیاندا کۆتاییهات و حەڤدەهەمین جار نازناوی خولەکەی بەدەستهێنا و حەفتا و هەشتەمین نازناوی جۆراوجۆرە لە مێژووی خۆیدا بەدەستیدەهێنێت.