پاریس دەیەوێت گورزێکی گەورە لە ریال مەدرید بدات

25-04-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ریال مەدرید پاریس سانجێرمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، خەون بە بەدەستهێنانی تواناکانی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی هێڵی هێرشبردنی ریال مەدریدەوە دەبینن.
 
بەپێی چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە ئیسپانیا، پاریس سانجێرمان هەوڵدەدات بە گرێبەستێکی گەورە رۆدریگۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید بەوە رازی بکات لە داهاتوودا لە پارکی شازادەکان یاری بکات.
 
وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، پاریس سانجێرمان رووی لە رۆدریگۆ کردووە و ئەوی کردووەتە ئامانج، دوای ئەوەی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، شکستیان خوارد.
 
روونیشیانکردووەتەوە، پاریس پێیوایە ئەگەری گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریزەکانی ریال مەدرید لە یەککاتدا دەبێتە نیعمەت و نەفرەت بۆ یانە شاهانەکە.
 
ئەمەش لەبەرئەوەی ئێمباپێ لە هەمان شوێنی ڤینیسیۆس یاری دەکات، کە لەوانەیە ئەمە یانەی شاهانە هانبدات شوێنی یاریکردنی یەکێکیان بگۆڕێت، چونکە یاریزانە بەرازیلییەکە ناکرێت لە پێکهاتەی سەرەکی مێرینگێ دووربخرێتەوە، ئەمەش لەوانەیە کاریگەری لەسەر دۆخی رۆدریگۆ هەبێت لە داهاتوودا.
 
ئەو سەرچاوانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەرپرسانی ریال مەدرید ئاگاداری هەوڵەکانی پاریس سانجێرمانن بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ، بەڵام ئەوان ئاامدە نین دەستبەرداری یاریزانە بەرازیلییەکە ببن و دڵنیان کە یانەی پاریسی ناتوانێت بە ئامانجەکەی بگات،  بەهۆی ئەوەی ماوەی گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتاییدێت، بڕی مەرجی سزایی گرێبەستەکەش یەک ملیار یۆرۆیە.
 
بەرپرسانی ریال مەدرید دەزانن رۆدریگۆ ئێستا بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە، بەتایبەتی کە لە وەرزەکانی رابردوودا نزیکەی 6 دەستەوارەی بۆ رۆیشتن رەتکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە