سەرۆکی زاخۆ دەست لە کاردەکێشێتەوە یان نا؟

25-04-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بڵند شەفیق، سەرۆکی یانەی زاخۆ
بڵند شەفیق، سەرۆکی یانەی زاخۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەتان هاندەری یانەی زاخۆ لە بەردەم یاریگەی یانەکەیان کۆبوونەوە و بەشێکیان بەیەکەوە هاوار دەکەن، بلند هەرە ماڵێ، بلند هەرە ماڵێ، کە مەبەستیان سەرۆکی یانەکەیە و دەیانەوێت دەستلەکاربکێشێتەوە.
 
یانەی زاخۆ لە دوایین یارییدا لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی قاسم یارییکرد، جیاواز لە یارییەکانی رابردووی یانەکە، ئەمجارە ژمارەیەکی کەمی هاندەر لە یاریگەدا ئامادەبوون، بەڵام ئەمجارەش زاخۆ نەیتوانی هاندەرانی دڵخۆشبکات و دوو خاڵی لە یاریگەی خۆیدا لەدەستدا.
 
بەهۆی ئەوەی یانەکە لە رووی ئەنجاوە خراپە و ئێستا لە پلەی پازدەیەمی ریزبەندی خولی عێراقە و مەترسیی دابەزینی لەسەرە، هاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی یانەکە دەکەن، هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەشی لە زۆربەی میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە و سەرۆکی یانەکەش نایەوێت قسەبکات.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخەکە دەکات و لەگەڵ ئەوەدا نییە بلند شەفیق، دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە بکێشێتەوە.
 
زاخۆ لە پێنج یاریی رابردوودا هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، بەگشتی لە 25 گەڕی خولەکەدا تەنیا 6 بردنەوەی هەیە و 10 یاریی دۆڕاندووە، ئێستا پلەی پازدەیەمی گرتووە و ئەگەری هەیە ئەو پلەیەش لەدەستبدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە