رووداو - هەولێر
نیکۆلاس رۆچی، پایسکیلسواری ئێرلەندی لە قۆناخی سێیەمی پێشبڕکێی پایسکیلسواری ڤیدیۆیی سویسرادا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
نیکۆلاس رۆچی، ئەگەرچی بەهێز دەستی پێنەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا توانی ماوەکە بە کاژێرێک و 12 خولەک و 11 چرکە ببڕێت و پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
یۆنیۆ زاکارینی پایسکیلسواری رووسی بەجیاوازی خولەکێک و 11 چرکە لە رۆچی، پلەی دووەمی بەدەستهێنا، لارس وارباسی پایسکیلسواری ئەمریکیش پلەی سێیەمی بەرکەوت.
لەو پێشبڕکێیەدا، پیێر لاتۆری پایسکیلسواری فەرەنسی لە نیوەی یەکەمی پێشبڕکێیەکەدا لە پێشەنگ بوو، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەکەوە پاشەکشەی کرد و نەیتوانی لە سێ یەکەمەکان بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ