زینەدین زیدان داوای یاریزانێکی دۆرتمۆند دەکات

25-04-2019
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید داوای جادۆن سانچۆی یاریزانی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند دەکات.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، زیدان داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە  دەیەوێت وەرزی داهاتوو سانچۆی 19 ساڵان لە ریزی یانەکەی ببینێت.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، زەردەواڵەکان بۆ فرۆشتنی  جادۆن داوای 180 ملۆن یۆرۆ دەکات و زیدانیش دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت بیباتە ریزی یانەکەی.

جادۆن سانچۆ، لە ئەکادیمیای مانچێستەر سیتییەوە  بە 7 ملیۆن یۆرۆ چووە بۆرووسیا دۆرتمۆند و ئەم وەرزە لە 39 یاریدا 12 گۆڵ و 18 ئاسیسیتی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە