خیتافی شەڕی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دژی ریال مەدرید دەکات

25-04-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن گرنگترین یارییەکانی رۆژ
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە یارییەکی بەهێزی گەڕی 34ـی لالیگا، هەردوو یانەی خیتافی و ریال مەدرید رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

یارییەکە کاژێر 22:30 لەسەر یاریگەی کۆلسیۆم ئەلفۆنسۆ پێرێز ئەنجامدەدرێت، یانەی خیتافی چوارەمی ریزبەندی خولەکە میوانداریی ریال مەدریدی سێیەم دەکات.

خیتافی لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و شەڕی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەکات، لەکاتێکدا لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خاوەنی 54 خاڵە و تەنیا دوو خاڵ لە ڤالێنسیای پێنجەم دوورە، بۆیە یانەکە ئەمشەو لەنێو یاریگەی خۆی پێویستییەکی زۆری بەبردنەوەی سێ خاڵ هەیە، بۆ ئەوەی لە رکابەرەکەی دووربکەوێتەوە و هەنگاوەکانی بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ بەهێزتربکات.

ریال مەدرید بەر لەم یارییە لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکە خاوەنی 64 خاڵە، بردنەوەی یارییەکە تەنیا بۆ نزیکبوونەوە لە پلەی دووەم کاریگەریی بەسەر یانەکەوە دەبێت.

لە یارییەکی دیکەی بەهێزدا کە کاژێر 21:30 بەڕێوەدەچێت، هەردوو یانەی ڤیاریال و ریال سۆسیداد لەسەر یاریگەی ئانۆیتا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، یانەی سێڤییاش لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی یانەی رایۆ ڤایکانۆ دەکات، کە کاژێر 20:30 ئەم یارییە دەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە