ئیگۆر تۆدور بووە راهێنەری یوڤێنتوس

ئیگۆر تیودۆر

رووداو دیجیتاڵ

ئیگۆر تودۆر بەفەرمی سەرپەرشتی یەکەم مەشق و راهێنانەکانی یانەی یوڤێنتوسی کرد
 
دوای ئەوەی لە شوێنی تیاگۆ مۆتا وەک راهێنەری یوڤێنتوس دەستبەکاربوو. مۆتا لە 24ـی ئەم مانگە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و یانەکە بەخێرایی تیۆدۆری وەک جێگرەوەی کاتیی خۆی تاوەکو کۆتایی وەرز راگەیاند
 
پێش رۆیشتنی مۆتا، چەندین راهێنەری ناسراو، لەنێویاندا رۆبێرتۆ مانچینی و ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەربژێربوون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام یوڤێنتوس تیۆدۆری هەڵبژارد، چونکە ئامادەبوو گرێبەستێکی کورتخایەن واژۆ بکات
 
ئێستا یوڤێنتوس لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی خولی ئیتاڵیادایە و لەم وەرزەدا هیچ نازناوێک نەماوە رکابەری لەسەر بکات.
 
ئامانجی سەرەکی تیۆدۆر یارمەتیدانی تیپەکەیە بۆ ئەوەی لە چوار پلەی سەرووی ریزبەند کۆتایی پێبهێنێت
 
یوڤێ 9 یاری ماوە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەمە ئەنجام بدات، لە یارییەکەی ئەمڕۆ شەممە بەرامبەر جێنەوا لە یاریگای خۆی دەستپێدەکات.
 
هەروەها یانەکە گرتە ڤیدیۆییەکی تیۆدۆریان بڵاوکردووەتەوە کە سەرکردایەتی یەکەم مەشقەکانی تیپەکەی کردووە