رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤز، ئەستێرەی کەنەدی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بۆ یانەکەی بردەوە و چاوەڕێی بڕیاری ئەو یاریزانە دەکات.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئەلفۆنسۆ دەیڤز ماوەیەکی زۆرە ناوی لە پلانەکانی یانەی ریال مەدریددایە و یانەکە دەیەوێت یاریزانەکە بباتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی دەڵێت "یانەی بایرن میونشن یەک هەفتەی داوەتە یاریزانەکە بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی داهاتووی خۆیەوە بدات، گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە یان نا."
بەپێی سەرچاوەکە بایرن میونشن یاریزانەکە دەفرۆشێت، ئەگەر ئامادەنەبێت گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2029 لەگەڵ یانەکە درێژبکاتەوە.
مارکا زیاتر دەڵێت "دەیڤز رازی نییە بەو دەستەوارەیەی یانەی بایرن میونشن پێشکێشیکردووە، لەکاتێکدا یاریزانەکە داوای مووچەی 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بایرن 14 ملیۆن یۆرۆی پێشکێشی یاریزانەکە کردووە.
ئەگەر ئەلفۆنسۆ ئامادەنەبێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بایرن میونشن لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لەو بەرگریکارە داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
ریال مەدرید دەیەوێت لەگەڵ بایرن میونشن بگاتە چارەسەرێکی گونجاو، لەکاتێکدا هاوینی ساڵی 2025 ئەو یاریزانە دەتوانێت بێبەرامبەر لە یانە ئەڵمانییەکە بڕوات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ