دهۆک دەیەوێت بگاتە قۆناخی 16ـی جامی عێراق
رووداو دیجیتاڵ
بە ئامانجی گەیشتن بە قۆناخی شازدە و بەبێ بەشێکی زۆری یاریزانەکانی، یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی قاسم یارییدەکات.
لە دوایین یاریی قۆناخی 32ـی جامی عێراق، ئەمشەو کاژێر 21:00 یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و دوور لە هاندەرانی، لە کەربەلا بەرامبەر یانەی قاسم یارییدەکات.
رۆژی هەینی دهۆک دوایین مەشقەکانی بۆ یارییەکە ئەنجامدا، بەشێکی زۆری یاریزانەکانی بەهۆکاری جیاوازەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، کە دیارترینیان یانیک زاکرییە، کە بەهۆی وەرگرتنی پشووەوە ئامادەنییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دهۆک دەیەوێت ببێتە دووەم یانەی کوردستان بگاتە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە، دوای ئەوەی نەورۆز و زاخۆ کرانە دەرەوە و هەولێریش سەرکەوت.
لەم وەرزەدا لە خولی عێراق دهۆک بەرامبەر یانەی قاسم یارییکردووە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێیبردوووەتەوە، یانەکە دەیەوێت بردنەوە دووبارەبکاتەوە و بگاتە قۆناخی داهاتوو.