دهۆک دەیەوێت بگاتە قۆناخی 16ـی جامی عێراق

25-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی دهۆک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە ئامانجی گەیشتن بە قۆناخی شازدە و بەبێ بەشێکی زۆری یاریزانەکانی، یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی قاسم یارییدەکات.
 
لە دوایین یاریی قۆناخی 32ـی جامی عێراق، ئەمشەو کاژێر 21:00 یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و دوور لە هاندەرانی، لە کەربەلا بەرامبەر یانەی قاسم یارییدەکات.
 
رۆژی هەینی دهۆک دوایین مەشقەکانی بۆ یارییەکە ئەنجامدا، بەشێکی زۆری یاریزانەکانی بەهۆکاری جیاوازەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، کە دیارترینیان یانیک زاکرییە، کە بەهۆی وەرگرتنی پشووەوە ئامادەنییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دهۆک دەیەوێت ببێتە دووەم یانەی کوردستان بگاتە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە، دوای ئەوەی نەورۆز و زاخۆ کرانە دەرەوە و هەولێریش سەرکەوت.
 
لەم وەرزەدا لە خولی عێراق دهۆک بەرامبەر یانەی قاسم یارییکردووە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێیبردوووەتەوە، یانەکە دەیەوێت بردنەوە دووبارەبکاتەوە  و بگاتە قۆناخی داهاتوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.