کرواتیا بە سەرکردایەتی مۆدریچ میوانداریی وێلز دەکات

25-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە درێژەی رکابەرییەکانی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024ـی ئەڵمانیا، هەڵبژاردەی کرواتیا بەسەرکردایەتی لوکا مۆدریچ رووبەڕووی وێلز دەبێتەوە.
 
یارییەکە کاژێر 22:45 لە یاریگەی پولۆد کرواتیا لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا میوانداریی وێلز دەکات، لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکان و لە کۆمەڵەی چوارەمدا.
 
رۆژی هەینی کرواتیا بەسەرکردایەتی زلاتکۆ دالیچ و ئامادەبوونی لوکا مۆدریچ، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەکە و یاریزانەکانی دیکەی دوایین مەشقەکانی بۆ یارییەکە ئەنجامدا و بەتەواوی بۆ یەکەم یارییان ئامادەن.
 
هەڵبژاردەی وێلز ئەمە یەکەم یاریی دەبێت دوای وازهێنانی گارێس بەیڵ، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەکەی ئەنجامیدەدات.
 
کرواتیا و وێلز 6 یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، کرواتییەکان هیچ یارییەکیان نەدۆڕاندووە، 4 بردنەوەیان هەبووە و لە دوو یارییشدا یەکسانبوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە