مەغریب و بەرازیل یارییدەکەن و بۆ بارسێلۆنا گرنگە

25-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و بەرازیل یارییەکی دۆستانە دەکەن و یانەی بارسێلۆناش، لە نزیکەوە چاودێریی یارییەکە دەکات.
 
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا دەڵێت "یانەی بارسێلۆنا بەهرەدۆزەروەکانی ناردووەتە مەغریب، بۆ ئەوەی لە نێو یاریگەدا چاودێریی چوار یاریزان بکەن."
 
بەپێی رۆژنامەکە سێ لەو یاریزانانەی بارسا چاودێرییان دەکات مەغریبین و ئەوەی دیکەشیان بەرازیلییە، کە هەریەکە لە عەبدولسەمەد زلزولی، سوفیان ئەمرابت و شادی ریاز یاریزانانی مەغریبن و ڤیتۆر روکیش، هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی بەرازیلە.
 
شادی ریاز لە تیپی لاوانی بارسێلۆنا یارییدەکات، زلزولیش یاریزانی یانەکەیە، بەڵام بەخواستن لە یانەی ئۆساسۆنا یارییدەکات، ئەمرابتیش لە یانەی فیۆرێنتینایە و پێشتر بارسێلۆنا لە گواستنەوەی زستانەدا دەیویست بە خواستن بیباتە ریزەکانی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
 
هەرچی ڤیکتۆر روکییە، لە خولی بەرازیل لە یانەی ئاتلێتیکۆ پارانایێنسی یارییدەکات، یاریزانەکە ماوەیەکی زۆرە ناوی بە بارسێلۆنا بەستراوەتەوە و هەموو سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە گواستنەوەی هاوینەدا بارسێلۆنا ئەو یاریزانە دەباتە ریزەکانی، کە بە رۆناڵدۆی نوێ ناسراوە.
 
مەغریب و بەرازیل بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە لە یارییەکی دۆستانەدا، کە کاژێر 01:00 بەڕێوەدەچێت لە تەنجەی مەغریب رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە