ئیسپانیا سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەچێتە نێو قۆناخێکی نوێ و یەکەم یاریی خۆی لەژێر سەرپەرشتی لویس دێ لا فوێنتێ، راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکە ئەنجامدەدات.
 
لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەم و لە گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024، هەڵبژاردەی ئیسپانیا کاژێر 22:45 لە یاریگەی لارۆزالیدا لە مالاگا میوانداریی هەڵبژاردەی نەرویج دەکات، ئەمە یەکەم یاریی هەڵبژاردەکە دەبێت لەژێر سەرپەرشتی دێ لا فوێنتێ، دوای ئەوەی لە شوێنی لویس ئێنریکێ وەک راهێنەری هەڵبژاردەکە دەستنیشانکرا.
 
راهێنەری نوێی ئیسپانیا، یەکەمجارە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی یەکەم دەکات، پێشتر لە ئاستی تەمەنە جیاوازەکان راهێنەرایەتی لارۆخای کردووە و پێکهاتەکەی بەتەواوی بۆ یارییەکە ئامادەیە.
 
هەڵبژاردەی نەرویج لەم یارییە گرنگەدا بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی ئەستێرە و گۆڵکاری یانەی مانچێستەر سیتی، ئێرلینگ هالاند بێبەش دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەیەوێت بە ئەنجامێکی باشەوە بگەڕێتەوە ئۆسلۆ.
 
هەردوو هەڵبژاردە 8 یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، ئیسپانیا تەنیا 1 جار بەرامبەر نەرویج دۆڕاوە، ئەویش لە ساڵی 2000 بووە، لە 5 یارییدا لارۆخا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و دووجاریش هەردوولا یەکسانبوون.