کۆرۆنا هەڕەشە لە بارسێلۆنا و ڤایادۆلید دەکات

ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشە لەسەر ئەگەری بەڕێوەچوونی یاریی نێوان بارسێلۆنا و ڤایادۆلید دروست دەکات، دوای ئەوەی ژمارەیەک یاریزانی ئەو یانەیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بوون.

رۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد: "دوای ئەوەی لە چەند کاژێری رابردوودا ئەنجامی پشکنییەکانی یاریزانەکانی ڤایادۆلید ئاشکرابوو، دەرکەوت 7 یاریزانی ئەو یانەیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوبوون، هەربۆیە لە چوارشەممەی رابردووەوە، سەرجەم مەشقوڕاهێنانەکانی یانەی ڤایادۆلید هەڵوەشێنرایەوە و دەرگای سەرجەم کەمی راهێنانەکانی یانەکە داخران".

بەگوێرەی زانیاری رۆژنامە ئیسپانییەکە: "جگە لە گۆڵپارێزی یانەکە، 6 یاریزانی دیکەش تووشی کۆرۆنا بوون، هەرەها 3 ئەندامی ستافی هونەری یانەکەش پشنینەکانیان پۆزەتیڤ بوون".

پێشبینی دەکرێت دیسانەوە لە چەند کاژێری داهاتوودا دیسانەوە پشکنینی دووەم بۆ یاریزانان دەکرێن، بۆ ئەوەی لە ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە دڵنیاببنەوە، ئەگەر هات دیسانەوە پشنینەکان ئەوەیان دەسەلماند کە ئەنجامی پشکنینی ئەو 7 یاریزانە پۆزەتیڤە، ئەوە پێشبینی دەکرێت، یاریی نێوان ڤایادۆلید و بارسێلۆنا دوابخرێت کە بڕیارە لە گەڕی 29ی لالیگا لە 5ی نیسان ئەو یارییە لە یاریگەی کامپ نوو ئەنجام بدرێت.

رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات: "حاڵەتی دڵەڕاوکێ لەنێو یاریزانانی یانەی ڤایادۆلید دروست بووە، دوای ئەوەی 10 لە یاریزانان و ستافی راهێنەران تووشبوونیان بە کۆرۆنا ئاشکرابوو، دوای پشتڕاستکردەوەی بوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، یاریزانانی یانەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ خۆیان کەرەنتین دەکەن و تاوەکو ئێستا بەرپرسانی شارەکە رێگە بە گەشتکردنی یانەی ڤایادۆلید  بۆ دەرەوەی شارەکە نادەن".