یانەی ئاکرێ هەنگاوێکی گەورە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەهاوێژێت

25-03-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی ئاکرێ ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان، یانەی ئاکرێ هەنگاوێکی گەورە دەهاوێژێت و ئامادەیی پێشانداوە یاریگەیەکی یانەکە بکرێتە نەخۆشخانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

حەسەن حوسێن، سەرۆکی یانەی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یاریگەی یانەی ئاکرێی پێشوو کە ئێستا یاریی تێدا ناکرێت، لەگەڵ دوو هۆڵی تایبەتی یانەکە و ئەو ئامێرانەی کە دەتوانن سوودی لێ ببینن، دەخەینە خزمەت کەرتی تەندروستی شارەکە بۆ ئەوەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێتە نەخۆشخانە، بۆ ئەوەش پەیوەندیمان بە لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و قایمقامی ئاکرێ کردووە.

سەرۆکی یانەکە زیاتر گوتی، یاریزانەکانمان ئامادەییان پێشانداوە وەک هێزی مرۆیی هەموو هاوکارییەکی هێزە ئەمنی و لایەنە تەندروستییەکان بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەبارەی مووچەی یاریزانەکانیش سەرۆکی یانەی ئاکرێ گوتی، ئێستا مووچەی یاریزانەکانمان راگرتووە، بەڵام هیچ یاریزانێک گلەیی لە راگرتنی مووچەکەی نەکردووە و هەمووان هاوکارن بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە