ڤیدیۆ؛ ئەو یاریزانەی عێراقی لە جامی ئاسیا کردە دەرەوە دوو گۆڵی نایابی تۆمارکرد

25-03-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بەسام ئەلراوی، ئەستێرەی قەتەر
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەسام ئەلراوی، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی خوار تەمەن 23 ساڵی هەڵبژاردەی قەتەر، بە تۆمارکردنی دوو گۆڵی نایاب و سەرنجڕاکێش سەرکردایەتی سەرکەوتنێکی گەورەی کرد.

لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی ئاسیای 2020 بۆ خوار 23 ساڵان، هەڵبژاردەی قەتەر لە دووەم یارییدا رووبەڕووی نیپال بووەوە و یارییەکەی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

لە یارییەکەدا بەسام ئەلراوی، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەکە دوو گۆڵی سەرنجڕاکێش و جوانی تۆمارکرد، گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکەی بەلێدانێکی بەهێز تۆمارکرد و گۆڵی چوارەمیشی بەلێدانێکی راستەوخۆی سەرنجڕاکێش تۆمارکرد.

قەتەر ئەمە دووەم یارییە سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت و ئێستا بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەمە.

لە قۆناخی شازدەی جامی ئاسیای 2019، بەسام هیشام ئەلراوی، بەرەچەلەک عێراقی کە یاریی بۆ قەتەر دەکات، بەلێدانێکی راستەوخۆ گۆڵێکی لە عێراق تۆمارکرد و هەڵبژاردەکەی کردە دەرەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە