ڤیدیۆ؛ بۆرووسیا مونشنگلادباخ بە ئەنجامێکی قورس دۆڕا

رووداو دیجیتاڵ

 

لە یاریی دەستپێکی گەڕی 22ـی خولی ئەڵمانیادا، یانەی ماینز سەرکەوتنێکی گەورەی  بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە پلەی حەوتەمی ریزبەندیی خولەکە.
 
ماینز لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری یانەی بۆرووسیا مونشنگلادباخی کرد و بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
لە خولەکی 25ـدا تیپی خاوەن ماڵ لە رێگەی لی جای سۆنگەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
 
دوای چوار خولەک لە دەستپێکی گێمی دووەم، ماینز گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد، کە بە واژۆی مارکوس ئینگڤارتسن بوو.
 
لە خولەکی 71، ماینز بە گۆڵێکی دیکە لە رێگەی لۆدۆڤیچ ئیۆرکۆوە پێشکەوتنەکەی بۆ 3 گۆڵ زیادکرد، پێش ئەوەی نیلسۆن ڤێبەر گۆڵی چوارەم بۆ یانەکەی تۆماربکات.
 
بەم سەرکەوتنە ژمارەی خاڵەکانی ماینز بووە 32 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی، لە کاتێکدا بۆرووسیا مونشنگلادباخ بە 29 خاڵ گەڕایەوە پلەی نۆیەمی ریزبەندیی خولەکە.