رووداو ـ هه‌ولێر
راپۆرته رۆژنامه‌ڤانییه‌كان له عێراق، رایانگه‌یاند ستریچكۆ كاتانیچی راهێنه‌ری سلۆڤینیی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یدا ده‌كات و چه‌ند یاریزانێكی نوێ بۆ ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بانگهێشت ده‌كات، كه یه‌كێكیان ژیلوان حه‌مه‌دی یاریزانی كورده.
ژیلوان حه‌مه‌د، كه خه‌ڵكی باشووری كوردستانه و وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر یاری له خولی سوێدی، ئه‌ڵمانی و دانیماركیدا كردووه، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سوێدیش بووه، ئێستا له خولی كۆریای باشوور یاری بۆ یانه‌ی ئینچیۆن یونایتد ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه باسل گۆرگیسی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به ژیلوانه‌وه كردووه‌و پێیگوتووه "كاتانیچ بانگهێشتت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه بكه‌ی، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی دۆستانه و ئاشتی، كه له شاری به‌سره‌ی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه كاتانیچ به‌نیازه گۆڕانكارییه‌كی زۆر له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یدا بكات، ئه‌ویش به دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێك له‌وانه‌ی به‌شداریان له جامی ئاسیای 2019 له ئیمارات كرد و هێنانی چه‌ند یاریزانێكی نوێ بۆ به‌هێزتركردنی ریزه‌كانی تیپه‌كه‌ی، بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیه‌تی دۆستانه و ئاشتی، كه بڕیاره له 22/3/2019 به به‌شداری هه‌رسێ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و سووریا و ئوردن له به‌سره به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه ژیلوان حه‌مه‌دی یاریزانی كورد، ره‌زامه‌ندی خۆی بۆ باسل گۆرگیس نیشانداوه‌و پێیگوتووه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، له كاتی دیاریكراودا دێته عێراق.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ