ئەمڕۆ یاریی کۆتایی جامی کاراباو دەکرێت

25-02-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جامی کاراباو
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ ئێوارە یاریی کۆتایی جامی کاراباو، هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ کۆدەکاتەوە.

یارییەکە کاژێر 19:30 بەکاتی باشووری کوردستان لەسەر یاریگەی وێمبێلی ئەنجامدەدرێت و چاوەڕێی رکابەرییەکی بەهێزی نێوان هەردوو یانە دەکرێت بۆ بردنەوەی نازناوەکە، بەتایبەت مانچێستەر سیتی کە ئەم وەرزە باشترین ئاستی تاوەکو ئێستا پێشکەشکردووە.

مانچێستەر سیتی پێشتر چوار جار نازناوەکەی بردووەتەوە و دوایین جاریش وەرزی 2015-2016 بوو، بەڵام ئارسیناڵ لە ساڵی 1993ەوە نەیتووانیووە نازناوەکە بباتەوە و تەنیا دوو جار ئەو نازناوەی بەدەستهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە