شاختار نه‌گه‌یشته‌ قۆناخى داهاتووى یۆرۆلیگ

25-02-2017
رووداو وەرزشی
یۆرۆلیگ
یۆرۆلیگ
نیشانەکردن یۆرۆلیگ
A+ A-

رووداو -ئۆكرانیا 

یانه‌ى شاختارى پاڵه‌وانى خولى ئۆكرانی ماڵئاوایى له‌ خولى یۆرۆلیگ كرد پاش شكستى به‌رامبه‌ر سێڵتاڤیگۆى ئیسپانى .

شاختار یارى چوونى له‌ ئیسپانیا سه‌ركه‌وتن بوو، به‌ڵام له‌ یارى هاتن له‌ یاریگه‌ى دۆنباس ئه‌رینا تووشى شكست هات پاش ئه‌وه‌ى له‌ خوله‌كى 90ـى یارییه‌كه‌ ئه‌سپاس گۆڵى سه‌ركه‌وتنى بۆ سێلتاڤێگۆ كرد.

به‌و ئه‌نجامه‌ش په‌نا برایه‌ به‌ر كاتى زیادكراوو له‌ خوله‌كى 108ـى یارییه‌كه‌ سێلتا له‌ رێگه‌ى گۆستاڤۆ گابراله‌وه‌ گۆڵى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركردو گه‌یشتنیان به‌ قۆناخى شازده‌ مسۆگه‌ر كرد وه‌ك ته‌نیا نوێنه‌رى ئیسپانیاو شاختاریش ماڵئاوایى له‌ یۆرۆلیگ كرد.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە