رووداو – هەولێر
لیژنەی بەدواداچوونی سکاڵایەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) دوای هەریەکە لە جۆزێف سیپ بلاتەر، سەرۆکی پێشووی فیفا و میشێل پلاتینی، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپای بۆ کەمکردنەوەی سزایەکەیان رەتکردەوە.
لیژنەکە لە بڵاوکراوەیەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە رەتکردنەوەی داوای ئەو بەرپرسەی تۆپی پێ کردووە و رایگەیاندووە تەنیا دەستکاری لەو سزایە دەکرێت کە لە دیسێمبەری ساڵی 2015 بۆ ماوەی هەشت ساڵ بەسەریاندا سەپێنرا و سزایەکە بۆ شەش ساڵ کەمدەکرێتەوە.
تەنیا یەک دەرفەت لەبەردەم سیپ بلاتەری 80 ساڵ و پلاتینی 60 ساڵ ماوە بۆ ئەوەی داواییەکی دیکە پێشکەش بکەن بۆ کەمکردنەوەی سزایەکەیان ئەویش پەنابردنە بەر دادگای وەرزشییە لە لۆزانی سویسرا.
جگە لە سزادانی ئەو دوو بەرپرسە گەورەیەی تۆپی پێی جیهان جیرۆم فالکێ، سکرتێری پێشووی فیفاش بە راگرتن بۆ ماوەی 12 ساڵ سزای بەسەردا سەپێنراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ