راگەیێنراوێکی بەپەلە لە ریال مەدریدەوە

25-01-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی راگەیێنراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە رێگریکردنی هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکەن لە یاریی دێربیی مەدریددا.
 
ریال مەدرید لە راگەیێنراوەکەیدا دەڵێت " بە لەبەرچاوگرتنی ئەو زانیارییانەی لەلایەن رۆژنامەی مارکا بڵاوکراونەتەوە کە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ریال مەدریدی رێگری لە هاتنی هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات بۆ ئەوەی لە یاریگە ئامادەبن و بەدرێسی یانەکەیانەوە پاڵپشتی یانەکە بکەن، دەمانەوێت ئاماژە بە چەند شتێک بکەین."
 
دەربارەی ژمارەی ئەو بلیتانەی کە یانەی ریال مەدرید پێشکێشی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات، بۆ یاریی داهاتووی نێوان هەردوو یانە، یانەکەمان دەیەوێت ئەوە روون بکاتەوە کە ژمارەی بلیتی تەرخانکراو بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید هەمان ئەو ژمارەیەیە کە لە کاتی سەردانی ئێمەدا بۆ میترۆپۆلیتانۆ وەریدەگرین، بەپێی ئەوەی کە لەنێوان هەردوو تیپدا رێککەوتنی لەسەر کراوە.
 
ریال مەدرید دووپاتیدەکاتەوە کە بە گوێرەی ئەو رێسایانە بلیتی یارییەکان دەفرۆشێت کە لە هەر پاڵەوانێتییەکدا پەسەندکراون.
 
لە کۆتایی راگەیێنراوەکەیدا یانەی ریال مەدرید هیوادەخوازێت ئەم دێربییە ئاهەنگێکی باش بێت و هیچ کەس و لایەنێک بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست یارییەکە لە کەدار نەکات.
 
رۆژی پێنجشەممە کاژێر 23:00 لە یارییەکانی قۆناخی هەشتی جامی شای ئیسپانیادا، یانەی ریال مەدرید لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یارییدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە