ڤیدیۆ؛ لایپزیگ بە نیو دەرزەن گۆڵ بردییەوە

25-01-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by INA FASSBENDER / AFP
Photo by INA FASSBENDER / AFP
نیشانەکردن لایپزیگ شالکێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی لایپزیگ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ریزبەندیی بوندێسلیگا.
 
لە گەری 17ـی بوندێسلیگاد، لایپزیگ بووە میوانی شالکێ و بە ئەنجامی 6-1 لێیبردەوە.
 
تیپی میوان لە سەرەتای یارییەکەدا گورزی خۆی وەشاند و لە خولەکی 7 بە گۆڵێکی ئاندرێ سێلڤا پێشکەوت.
 
دوای 7 خولەکی دیکە بنیامین هێنریک باڵادەستی لایپزیگی بەسەر یارییەکەدا سەپاند و گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
 
ئاندرێ سیلڤا بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم بە خولەکێک، گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی لایپزیگی گۆڵی تۆمارکرد.
 
لایپزیگ بەو ئەنجامە رازی نەبوو، بەڵکو باڵادەستی خۆی زیادترکرد و تیمۆ ڤێرنەر لە کاتی زیادکراودا گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد. 
 
سویرۆ کۆزوکی لە خولەکی 56 گۆڵێکی بۆ شالکێی خاوەن ماڵ تۆمارکرد. بەڵام زۆری پێنەچوو، دانی ئۆلمۆ بە لێدانێکی بەهێز ژمارەی گۆڵەکانی لایپزیگی کردە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک.
 
یوسف بۆلسۆن لە خولەکی هەشتا و نۆیەمدا گۆڵێکی دیکەشی تۆمارکرد و لایپزیگ بە نیو دەرزەن گۆڵ یارییەکەی بردەوە و ژمارەی خاڵەکانی بۆ 32 خاڵ لە حەڤدە یارییدا بەرزکردەوە، خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ریزبەندییەکە، کە تەنیا 4 خاڵ لە بایرن میونشنی پێشەنگ دوورە.
 
لە کاتێکدا شالکێ لە پلەی کۆتایی ریزبەندییەکەدایە و تەنیا 9 خاڵی لە 17 یارییدا کۆکردووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە