رووداو دیجیتال
فرانک لامپارد، راهێنەری یانەی چێڵسی بەفەرمی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەمەش دوای زنجیرەیەک لە ئەنجامی خراپ لەگەڵ بلووزدا.
ئەمڕۆ میدیاکانی بەریتانیا بەلێشاو باسیان لە دوورخستنەوەی فرانک لامپاردی ئەفسانەی پێشووی یانەی چێڵسی و راهێنەری شین پۆشەکانیان دەکرد، دواتر یانەی چێڵسی بەفەرمی دوورخستنەوەی فرانکی راگەیاند.
ئەنجامەکانی لامپارد لەم وەرزەدا جێگەی رەزامەندیی هاندەران نەبوون، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە لە بازاڕی گواستنەوەی رابردوودا 222 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی 7 یاریزاندا بۆ خەرجکرا، کەچی ئێستا چێڵسی لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیدایە،
لامپارد لەوەتەی بووەتە راهێنەری بلووز 84 یاری راهێنەر بوو، 44 بردنەوە، 17 یەکسانبوون، 23 دۆڕان، لە 4/7/2019ـەوە راهێنەری چێڵسییە و شوێنی ماوریزیۆ ساری گرتەوە، یەکەم راهێنەری چێڵسییە لەدوای ڤێلاش بۆواش زیاتر لە 30 یاریی راهێنەربووە و هیچ نازناوێکی نەبردووە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەوآڵی بەریتانیا، یانەی چێڵسی لەگەڵ تۆماس تۆخێلی ئەڵمانیدا گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی شوێنی لامپارد بگرێتەوە.
گرێبەستەکەی تۆخێل بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیوە، ماوەی هەفتەیەکە بەرپرسانی بلووز لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئەو راهێنەرە تاوەکو رازییانکردووە.
هەندێک لە میدیاکان دەڵێن ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری ئیتالیا رازینەبووە ئەو ئەرکە بگرێتەئەستۆ، بۆیە بژاردەی دووەمی بلووز تۆماس تۆخێل بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ