رووداو ـ هه‌ولێر
راپۆرته رۆژنامه‌ڤانییه‌كان رایانگه‌یاند، محه‌ممه‌د بن سه‌لمانی جێنشینی سعودیه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی رێككه‌وتووه بۆ كڕینی یانه‌كه و ده‌ڵێن "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به فه‌رمی راده‌گه‌ینرێت".
به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مریكی، بن سه‌لمانی ته‌مه‌ن 34 سه‌ركردایه‌تی شاندی سعودی ده‌كات له رێگه‌ی سندووقی نه‌ختینه‌ی گشتی بۆ كڕینی یانه ئینگلزییه‌كه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، خانمه بزنسمانی به‌ریتانی، ئاماندا ستافیلی هاوبه‌شی بن سه‌لمان ده‌بێت له خاوه‌نداریه‌تی نیوكاسڵ، كه له ساڵی 2017دا هه‌وڵیدابوو نیوكاسڵ بكڕێت، به‌ڵام ئه‌وكات دانوستانه‌كان شكستیان هێنا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماندا له‌گه‌ڵ مایك ئاشلیی خاوه‌نی یانه‌كه رێكنه‌كه‌وت.
یانه‌ی نیوكاسڵ كه له پرێمه‌رلیگ یاری ده‌كات، له ساڵی 1892 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له یانه دێرین و ناوداره‌كانی ئینگلته‌را، یارییه‌كانی له‌سه یاریگه‌كه‌ی، سانت جێمس پارك ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌و یانه‌یه نزیك بوو ببێته یانه‌ی شێخ خالد بن زاید ئال نه‌هه‌یانی ئیماراتی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ئه‌و دانوستانانه‌ش شكستیان هێنا.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌كانییه‌كان له به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد كه جێنشینی سعودیه به‌ر له چه‌ند مانگێك دانوستانێكی جددی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی گلایزه‌ری ئه‌مریكی ده‌ستپێكرد بۆ كڕینی مانچێسته‌ر یونایتد، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌وان رازی بكات، بۆیه ئه‌مجاره ده‌یه‌وێت نیوكاسڵ بكڕێت.
مایك ئاشلیی خاوه‌نی نیوكاسڵ كه‌سێكی خۆشه‌ویست نییه له نیوكاسڵ و هانده‌رانی یانه‌كه خۆشیان ناوێ، بۆیه زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه یانه‌كه بفرۆشرێته بن سه‌لمان، كه ده‌گوترێت نرخی یانه‌كه 445 ملیۆن یۆرۆیه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ