چاره‌نووسی مانێ بۆ یارییه‌كه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئاشكراكرا
رووداو ـ هه‌ولێر
چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌ڤانی ئینگلیزی هه‌ڵوێستی سادیۆ مانێی یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی له به‌شداریكردن له یاری ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئاشكراكرد.
رۆژی 18/2/2020 له‌سه‌ر یاریگه‌ی وان‌دا میترۆپۆلیتانۆ له مه‌درید، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له یاری چوونی گه‌ڕی 16ی چامپیۆنزلیگ ده‌بێته میوانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید، كه له ئێستاوه جه‌ماوه‌ری لیڤه‌رپوول خه‌می ئه‌وه‌یان هه‌یه هێرشبه‌ره‌كه‌یان سادیۆ مانێ، كه تووشی پێكان بووه نه‌توانێت به‌شداری له‌و یارییه‌دا بكات.
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مانێ به مسۆگه‌ری ناتوانێت به‌شداری له 4 یاری داهاتووی یانه‌كه‌یدا بكات، به‌رامبه‌ر شۆرسبێری له جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را و وێستهام و ساوسهامپتۆن و نۆریچ سیتی له پرێمه‌رلیگدا، به‌ڵام هیوایه‌ك هه‌یه به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید بگه‌ڕێته‌وه.
مانێ له یاری یانه‌كه‌ی به‌رابمه‌ر وۆڵڤه‌رهامپتۆن له پرێمه‌رلیگدا تووشی پێكان بوو، كه به‌هۆیه‌وه ماوه‌یه‌ك له یاریگه‌كان دوورده‌كه‌وێته‌وه و هێشتا به ته‌واوی دیارنییه كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ندێك له رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا دڵنیایی ئه‌وه‌یان داوه‌ته جه‌ماوره‌ی لیڤه‌رپوول كه مانێ بۆ یاری ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئاماده ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێكیشیان هێشتا گومانیان هه‌یه مانێ بتوانێت بۆ ئه‌و یارییه ئاماده‌بێت.