ڤیدیۆ؛ گرژیی مۆرینیۆ و کڤارا لەسەر چی بوو؟

24-12-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
مۆرینیۆ و کڤاراتسخێلیا
مۆرینیۆ و کڤاراتسخێلیا
نیشانەکردن جۆزێ مۆرینیۆ خڤیچا کڤاراتسخێلیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە یاریی نێوان هەردوو یانەی رۆما و ناپۆلی، لە رکابەرییەکانی سێریا ئەیدا، رووداوێکی بەریەککەوتن کەوتە نێوان جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری رۆما و خڤیچا کڤارتسخێلیا، ئەستێرەی ناپۆلی.
 
رووداوەکە لە خولەکی 37ـی یارییەکەدا روویدا، کاتێک براین کریستانتی یاریزانی رۆما لە یاریزانە جۆرجییەکەی ناپۆلیی دا، ناوبژیوان کارتی زەردی بەڕووی یاریزانەکەی رۆما بەرزکردەوە، مۆرینیۆ ناڕەزایەتیی پێشاندا و کارتی زەرد بەویش درا.
 
دوای ئەمە مۆرینیۆ تووڕەیی خۆی بەرامبەر هەڵوێستی کڤارتسخێلیا لە یارییەکەدا پێشاندا، دەستی خستە ملی یاریزانەکە و قسەیکرد، وەک ئەوەی میدیای ئیتاڵیا دەڵێت "مۆرینیۆ کە کڤارای گوتووە بەسە، بەسە، رێز بگرە و یاریی خۆت بکە."
 
گفتوگۆی مۆرینیۆ لەگەڵ کڤاراتسخێلیا سەرەتا بە تووڕەییەوە دەستیپێکرد، بەڵام دوای ئەوە راهێنەرە پۆرتوگالییەکە ئارامبووەوە و یارییەکە بەردەوامبوو.
 
هەر لەو یارییەدا مۆرینیۆ لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆسیمێنیش کەوتە قسەکردن، کاتێک یاریزانەکەی ناپۆلی داوای لێدانی سزای دەکرد.
 
یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی رۆما کۆتاییهات، یانەکەی پایتەخت لە پلەی شەشەم بووە خاوەنی 28 خاڵ، ناپۆلی خاوەنی 27 خاڵە و پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە