رووداو دیجیتال
کەریم بێنزیما هۆکاری ئەو ئاستبەرزییەی ئاشکرادەکات کە لە هەندێک یارییدا پێشکەشی دەکات و دەڵێت "خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بەر لە هەموو یارییەکان ئارامیم پێدەبەخشێت".
بێنزیما لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز لەگەڵ ریال مەدرید پێشکەش دەکات، کە لە دوایین 13 یارییدا 13 بەشداری لە گۆڵکردندا هەبووە، 8 گۆڵ و 5 ئاسیست. لە دوایین 3 یارییشدا 4 گۆڵی کردووە.
کەریم بەپێچەوانەی زۆر لە یاریزانان بڕوای بە هەندێک خوو و نەریت نییە، کە پێیانوایە یارمەتییان دەدەن لە گۆڵکردن و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز، بەڵام ئەویش ئاستبەرزی خۆی بۆ دوو هۆکار دەگەڕێنێتەوە، کە یەکەمیان گوێگرتنە لە قورئان و دووەمیشیان پایسکیلسوارییە.
کەریم بێنزیما، دەڵێت "لە دوایین 10 خولەکی بەر لە هەر یارییەک هیدفۆن دەخەمە گوێچکەکانم و گوێ لە چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەگرم، ئەوە ئارامییەکی دەروونی باشم پێدەدات، هەروەها زۆرجار 30 خولەک بەر لە هەر یارییەکیش پایسیکلی مەشقەکان لێدەخوڕم، کە خۆگەرمکردنەوە بە لێخوڕینی پایسیکلم پێباشترە لە خۆگەرمکردنەوەی نێو یاریگە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ