ڤیدیۆ؛ ریڤەرپلەیت بە ئاهەنگێکی گەورەوە گەڕایەوە ئەرجەنتین

24-12-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی ریڤەرپلەیت
یانەی ریڤەرپلەیت
نیشانەکردن یانەی ریڤەرپلەیت
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی شەوی رابردوو، دوای بەشدارییکردنی لە جامی جیهانی یانەکان و بردنەوەی جامی لیبەرتادۆرێس، لەنێو پێشوازییەکی گەرمدا گەڕایەوە ئەرجەنتین.

یانەکە لە فرۆکەخانەی ئازیزیا دابەزی و 30 کیلۆمەتر بە پاسی تایبەتەوە چووە یاریگەی مۆنیومێنتال و لەلایەن 60 هەزار هاندەرەوە پێشوازیی لێکرا.

یاریزانانی ریڤەرپلەیت دوای بردنەوەی چوارەم نازناوی لیبەرتادۆرێس چوونە ئیمارات بۆ بەشدارییکردن لە جامی جیهانی یانەکاندا، دوای گەڕانەوەشیان بۆ بۆینس ئایرس لەگەڵ هاندەرانی یانەکەیان ئاهەنگێکی گەورەیان بەو بۆنەوەیە ئەنجامدا.

دوای گەڕانەوەیان بۆ ئەرجەنتین مارسێلۆ گایاردۆ، راهێنەری یانەی ریڤەرپلەیت گوتی، سوپاس کە لێرەن، سوپاس بۆ پاڵپشتیتان، سوپاس بۆ خۆراگری و هاندانتان، رێز و خۆشەویستیم هەیە بۆ ئەو پاڵپشتییەی کە چەند ساڵە لە یانەکە دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە