چه‌ندین راپۆرتی رۆژنامه‌وانی جیهانی دووپاتیان كرده‌وه، هه‌رچه‌نده زۆرانباز و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی به‌ناوبانگ جۆن سینا، به كه‌سێكی توند و ره‌ق ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌چی ئاشكرای كردووه دایكی له‌وانه‌یه بیكوژێت ئه‌گه‌ر تاتۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بكات.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ماڵپه‌ڕی كۆنتاكت میزیك كه بایه‌خ به هه‌واڵی كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان ده‌دات، ئاشكرای كردووه ئه‌ستێره‌ی زۆرانبازی WWE باس له‌وه ده‌كات "له فیلمێك تاتۆیه‌ك له‌سه‌ر رووخسارم هه‌یه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی هیچ تاتۆیه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌م نییه، له‌وانه‌یه دایكم بمكوژی ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌م".
وا بڕیاره ئه‌و زۆرانبازه به‌ناوبانگه كه رووی له بواری نواندن كردووه و ته‌مه‌نی 38 ساڵانه، رۆڵی بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌رجه‌سته بكات كه تاتۆی زۆر له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌یه، له فیلمه تازه‌كه‌ی كه به ناونیشانی "سیسته‌رز"ه‌و به‌م دواییه له‌سه‌ر شاشه‌كانی سینه‌ما له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نمایش كرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ