ریال مەدرید لەگەڵ جێگرەوەی ئەنچیلۆتی کۆبووەتەوە

24-11-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ریال مەدرید کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوە رۆژنامەڤانییە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە، بەربژێری یەکەم بۆ شوێنگرتنەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی، لە مەشقدانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دیاریکراوە و یانەکە وردەکاریی کارەکەی لەگەڵ بەربژێرەکەدا یەکلاکردووەتەوە.
 
ریال مەدرید لە ژێر گوشاری زۆردایە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ماوەی رابردوو لە چامپیۆنزلیگ و لالیگا، لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەشدا ئەرکێکی قورسی لە نێو یاریگەی ئانفێڵد هەیە بەرامبەر لیڤەرپوولی ئینگلیزی.
 
تۆڕی 'ریلیڤۆ' ئاشکرایکردووە، سانتیاگۆ سۆلاری، بەربژێری یەکەمی مەشقدانی ریال مەدریدە لە دوای کارلۆ ئەنچیلۆتی.
 
تۆڕەکە دەڵێ، "سۆلاری، تەنیا بەربژێرێکی ئاسایی نییە بۆ مەشقدانی ریال مەدرید لە ئەگەری دوورخستنەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە پۆستەکەی، بەڵکو پێشەنگی سەرجەم بەربژێرەکانە و لە هەمووان پەسندترە بۆ ئەوەی لە قۆناخی داهاتوودا بەرپرسیارێتی مەشقدانی یانەکە وەربگرێت، ئەگەر بارودۆخەکان لە بەرژەوەندی ئەنچیلۆتی نەبوون".
 
ئاماژەی بەوەداوە کە لە مانگی یانزەدا بەسۆلاری گوتراوە کە دەبێ خۆی بۆ لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییەکە ئامادە بکات، ئەگەر تیپەکە بە ئۆسەسۆنا دۆڕا، پاشئەوەی پێش ئەو یارییە دووچاری دوو شکستی قورس بوو بوو بەرامبەر بارسێلۆنا و میلان.
 
تۆڕەکە دەڵێ، سەرکەوتن بەسەر ئۆسەسۆنا و پاشا بوونی خشتەیەکی قەرەباڵخی یارییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵ، کە بە رووبەڕووبوونەوەی لیگانێس لە لالیگا دەستپێدەکات و پاشان دوو یاریی گرنگ بەرامبەر لیڤەرپوول و ئاتاڵانتا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی، وایکردووە دۆخەکە کەمێک ئارام بێتەوە، بەڵام هێشتا هەمووان چاوەڕوانن.
 
بەرپرسانی ریال مەدرید، وەکئەوەی تۆڕەکە ئاشکرایکردووە، ئەزموون و کەسایەتیی پێویستی هەیە و لە ماوەی مەشقدانی کاتیی یانەکەدا لە 2018، توانا و سووربوونی زۆری پێشاندا و یاریزانانی وەک ئیسکۆ و مارسیلۆی خستە پەراوێزەوە.
 
هەروەها تایبەتمەندییەکی دیکەی سۆلاری، شارەزایی زۆریەتی لە ئەکادیمیای یانەکە و دەتوانێ سوودی زۆری لیوەربگرێت، لە کاتێکدا تیپەکە تیپەکە گیرۆدەی دەستی پێکانی زۆری یاریزانانە.
 
لەگەڵ ئەوەشدا، یانەکە تەنیا وەک راهێنەرێکی کاتی تەماشای سۆلاری دەکات، نەک راهێنەرێک کە بۆ ماوەیەکی زۆر یانەکە مەشق بدات.
 
جیا لە سۆلاری، ناوی سەرەکەی بۆ مەشقدانی ریال مەدرید بۆ ماوەیەکی درێژ، چابی ئەلۆنسۆی یاریزانی پێشووی یانەکەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە