راهێنه‌ره‌كه‌ى شتوتگارت وازیهێنا

24-11-2014
هەرێز جەمال
نیشانەکردن ئارمین فێیه‌
A+ A-


ئارمین فێیه‌ى راهێنه‌رى یانه‌ى شتوتگارتى ئه‌ڵمانى ده‌ستى له‌ كاره‌كه‌ى كێشاییه‌وه‌ پاش ئه‌و ئه‌نجامه‌ خراپانه‌ى یانه‌كه‌ ده‌سته‌به‌رى كرد .

ئارمین ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ نوسراوێكیدا  ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له‌و پۆسته‌دا راگه‌یاندووه‌ پاش ئه‌وه‌ى له‌ سێ یارى رابردوو نه‌یتوانى ته‌نها خالێك كۆبكاته‌وه‌ .

شتوتگارت كه‌ له‌ كۆى 12 یارى خاوه‌نى ته‌نها 9 خاڵه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى فیه‌ توانى له‌ وه‌رزى 2007 خولى بۆندسلیگا بباته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه‌ پاش هاتنه‌وه‌ى بۆ راهێنه‌رێتى یانه‌ شینه‌كه‌ فیه‌ نه‌یتوانى ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ره‌ پێشكه‌شى یانه‌كه‌ى بكات .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە