دێربیی میلانۆ بە یەکسانیی کۆتاییهات

24-11-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن دێربی میلانۆ
A+ A-

رووداو – هەولێر


دێربی میلانۆ کە لەنێوان هەردوو یانەی ئینتەر و میلاندا بەڕێوەچوو، بە یەکسان بوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.

لە میانی یارییەکانی گەڕی دوازدەیەمی خولی سێریا ئەی ئیتاڵیا دێربی شاری میلانۆ لە یاریگەی سانسیرۆ هەردوو یانەی میلان بە رابەرایەتی ئینزاگی و ئینتەر میلان بە سەرکردایەتی مانچینی کۆکردەوە، لە سەرەتادا یانەی میلان لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا لە خولەکی 32 گۆڵی یەکەمی لە رێگەی جێرمی مینزەوە تۆمارکرد، بەڵام لە چارەکی یەکەمی گێمی دووەمدا ئینتەر فشارەکانی زیاتر کرد و لە خولەکی 61 جۆیل ئۆبی گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ ئینتەر تۆمارکرد، دواتر هەردوو یانە هێرشی چڕیان کردە سەر گۆڵی یەکترو چەندین هەلیان لەدەستدا و هەندێ جاریش ستوونی گۆڵەکان لە جیاتی گۆڵپارێز رێگری لە هەژانی تۆڕی هەردوولا دەکرد، بەڵام هیچ یەکێکیان نەیتوانی گۆڵی دیکە تۆمار بکەن.

بەمجۆرە دێربی تووڕەیی کە یەکەم تاقیکردنەوەی ئینزاگی و مانچینی بوو لەم وەرزەدا بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک و بە یەکسانبوون کۆتایی هات و هەریەکێکیان خاڵێکی بەرکەوت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە