ڤیدیۆ؛ گریزمان بەردەوامە لە درەوشانەوە

24-10-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئاتلێتیکۆ مەدرید ریال بێتیس ئانتوان گریزمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئاتلێتیکۆ مەدرید بە سەرکردایەتی ئانتوان گریزمانی ئەستێرەی فەرەنسی، جارێکی دیکە تامی سەرکەوتنەکانی لە لالیگا کردەوە دوای ئەوەی شکستی بە ریال بێتیس هێنا.
 
لە گەڕی 11ـی لالیگادا، ئەتلێتیکۆ مەدرید لەسەر یاریگای بێنیتۆ ڤیلامارین، بووە میوانی ریال بێتیس و 2-1 لێیبردەوە.
 
دوای ئەوەی نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، هەرسێ گۆڵی یارییەکە لە نیوەی دووەمدا تۆمارکران.
 
ئانتوان گریزمان، لە خولەکی 54 گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، دوای ئەوەی 6 خولەک پێشتر VAR گۆڵێکی بۆ ریال بێتیس هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئۆفسایدەوە.
 
لە خولەکی 71 گریزمان درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی دا و گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەکەی تۆمارکرد، کە پێنجەم گۆڵیەتی لەم وەرزەدا لە لالیگادا.
 
یانەی میواندار بە ئامانجی کەمکردنەوەی جیاوازییەکە لە خولەکی 84 لە رێگەی نەبیل فەقیری ئەستێرەی فەرەنسییەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام تیپەکەی دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی بۆ ئەو خولەکانەی کە مابوو خۆیان راگرت و 3 خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە