ئەو گەنجە کوردەی لەگەڵ رۆناڵدۆ سێڵفی گرت ماوەی 10 مانگ سڕکرا

24-10-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

دیلمان به‌ختیار، ئه‌و گه‌نجه‌ کورده‌ی چووه‌ نێو یاریگا بۆ بینینی رۆناڵدۆ، به‌هۆی گرتنی ئه‌و سێڵفییه‌وه‌ ماوه‌ی 10 مانگ سڕکراوه‌ و ناتوانێت له‌ یارییه‌کانی مانچستەر یونایتد ئاماده‌بێت.

ئەو هاندەرە کوردەی دانیشتووی بەریتانیا، لە یاری نێوان هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتوس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەمووانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد، ئەوەش دوای ئەوە چووە ناو یاریگا و وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یوڤێنتوس گرت.

دیلمان به‌ختیار بە رووداوی گوت "له‌ منداڵییه‌وه‌ خه‌ونم به‌وه‌ بینی بوو رۆناڵدۆ ببینم، دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌که‌ ته‌واوبوو که‌ پۆلیسه‌کان به‌ هانده‌رانی دیکه‌وه‌ سه‌رقاڵبوون من هه‌لێکم بینی و چوومه‌ لای رۆناڵدۆ، به‌ڵام پۆلیس منی گرت و رێگه‌ینه‌دا بگەمە لای، به‌ڵام رۆناڵدۆ هاته‌ لام و پێیگوتم که‌ چیت ده‌وێت و ته‌له‌فۆنت پێیه‌، منیش مۆبایله‌که‌مم پێیدا و رۆناڵدۆ خۆی سێڵفییه‌که‌ی گرت".

دیلمان خەڵکی قەزای چوارقوڕنەی باشووری کوردستانە، ماوەی چەند ساڵێکە لە بەریتانیایە و هاندەرێکی سەر سەختی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە