تۆنی كرووس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لۆپیتیگێ تێكچووه‌؟


رووداو - هه‌ولێر

تۆنی كرووس یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رگری له‌ جۆلین لۆپیتیگێی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی كرد و داوای كرد كه‌ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وامبێت.

كرووس وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرته‌ هه‌واڵانه‌ی دایه‌وه‌، كه‌ باسیان له‌ بوونی كێشه‌ له‌ نێو كرووس و لۆپیتیگێ ده‌كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌ستێره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتی: "سه‌رجه‌م یاریزانانی ریال مه‌درید پاڵپشتی له‌ راهێنه‌ر ده‌كه‌ن".

گوتیشی: "پێموایه‌ هه‌مووان یارییه‌كانی پێشوویان بینیوه‌، ده‌زانم كاروباره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ناچن، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا تیپه‌كه‌ بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه‌".




كرووس جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ پێویسته‌ ریال مه‌درید له‌و "تۆنێله‌ تاریكه‌" ده‌ربچێت، كه‌ تێی كه‌وتووه‌ و راشیگه‌یاند، تیپه‌كه‌ی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ له‌ یارییه‌كانی داهاتوویدا رێچكه‌ی خۆی راستبكاته‌وه‌.

كرووس ده‌ڵێت: "ئێمه‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان پێویسته‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش ده‌یكه‌ین، بڕوام وایه‌ ئێمه‌ هه‌ڵوێستی خۆمان به‌و شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر ده‌گۆڕین".

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان باسی ئه‌وه‌یان كردبوو، په‌یوه‌ندیی كرووس له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌ی ته‌نگژه‌ی تێكه‌وتووه‌، هه‌ربۆیه‌ش وه‌كو خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، لۆپیتیگێ له‌ یاریی به‌رامبه‌ر لیڤانتی كرووسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانابوو.