مان سیتی لەنوێکردنەوەی گرێبەستی دی برۆین نزیکبووەتەوە

24-10-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیڤن دی برۆین
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی مانچێستەر سیتی، پێشەنگی پرێمەرلیگ نزیکبووەتەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی کیڤن دی برۆین، ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی یانەکەی.

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، مانچێستەر سیتی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە بەلجیکییەکە نزیکبووەتەوە و لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەش مووچەی یاریزانەکە بۆ 250 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا بەرزدەکاتەوە.

کیڤن دی برۆینی 26 ساڵ لە ساڵی 2015ەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی کردووە و پێپ گواردیۆلای بەڕێوەبەری هونەری یانەکەش رایگەیاندووە، دی برۆین یەکێک لە باشترین یاریزانەکانە لە ژیانی وەرزشییدا بینیبێتی.

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکە پێشکەشیدەکات چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا چاودێری یاریزانەکە دەکەن، لەپێش هەمووشیانەوە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە