ركابەرێكی نوێی بلاتەر هاتە مەیدان
رووداو – هەولێر
جیرۆم شامپین یەكێك لەو كەسایەتییانەی كە خۆی بۆ سەرۆكایەتی فیفا كاندید كردووە، لە بارەی كاندیدكردنی خۆیەوە بۆ میدیاكان قسەی كرد.
شامپین كە فڕانسییە، رایگەیاند لە بەردەم هەشت یەكێتیی نیشتیمانیی تۆپی پێدا قسەی خۆی كردووە، بەڵام ئاشكرایكرد لە بەردەم پێنج یەكێتییدا نەیتوانیوە قسە بكات و ئامانجی كاندیدكردنی خۆی باس بكا و شكستی هێناوە.
شامپین لە بەردەم ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی، كە 209 ئەندامن، رایگەیاند بە ئارامی و سووربوونەوە خۆی كاندیدكردووە بۆ سەرۆكایەتی فیفا و ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەكانی رابردوو، كە مەبەستی سكانداڵەكانی فیفایە، وایانكردووە سووربێت لەسەر خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆكایەتی ئەو رێكخراوە گەورەیەی تۆپی پێ.
جیرۆم شامپین وەكو یاریدەدەری سكرتێری گشتیی فیفا كاری دەكرد، بەڵام لە 2010دا ناچاركرا دەستلەكار بكێشێتەوە.