میدیای ئیسپانیا: ڤینیسیۆس، باڵۆن دۆری مسۆگەرکردووە

24-09-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ڤینیسیۆس جونیۆر باڵۆن دۆر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێکی رۆژنامەڤانیی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە،ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بووەتە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ، وەک باشترین یاریزانی جیهان.
 
رۆژنامەی 'مارکا'ی ئیسپانی دووپاتیکردووەتەوە، ڤینی بردنەوەی باڵۆن دۆری ئەمساڵی دەستەبەرکردووە.
 
رۆژنامەکە دەڵێ، "دوو دەیەی رابردوو، باڵۆن دۆر مۆنۆپۆڵکراوی نێوان لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو، تەنیا لۆکا مۆدریچ و کەرتم بنزیما توانییان خەڵاتەکە لەژێر دەستی ئەو دووانەیە دەربهێنن".
 
هەروەها دەڵێم "ئەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر پێشکێشی کردووە و بایەخ و کاریگەریی لەدەستکەوتەکانی ریال مەدرید لە وەرزی رابردوودا، هەموو گومانێکی رەواندووەتەوە و ڤینی کردووەتە براوەی خەڵاکەتە".
 
بەپێی راپۆرتەکە، ڤینی لە هەندێک شوێندا هەڵەی کردووە، بەڵام ئەو دواتر لە هەڵەکانی خۆیەوە فێربووە و کاری زۆری لەسەر گەشەکردنی خۆی و شێوازی یارییکردنی کردووە، بەشێوەیەک کە لەگەڵ پێویستیی تیپەکەیدا یەکبگرێتەوە.
 
ڤینی، وەک 'مارکا' دەڵێ، لە بابەتێکی گاڵتەپێکردن و رەخنەگرتنەوە بووەتە کەسێک کە هەمووانی ناچارکردووە رێزی بگرن و لێی بترسن لە یاریگەدا.
 
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان، هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ، جود بێلینگهام و ئێرلینگ هالاند، رکابەری سەرەکیی ڤینیسیۆسن لەبەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە