هاوڕێکەی رۆناڵدۆ هێرشدەکاتە سەر راهێنەری هەڵبژاردەکەی

24-09-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن هەڵبژاردەی بەرازیل کریستیانۆ رۆناڵدۆ خولی رۆشنی سعودی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بایەخپێنەدان و پشتگوێخستنەوە، ئاندرسۆن تالیسکا، هێرشبەری یانەی نەسڕی سعودی، هێرشدەکاتە سەر راهێنەری هەڵبژاردەکەی.
 
فێرناندۆ دینێز، راهێنەری کاتیی هەڵبژاردەی بەرازیل، لیستی یاریزانانی بانگهێشتکراوی هەڵبژاردەکەی بۆ یارییەکانی بەرازیل لە مانگی داهاتوودا ئاشکراکرد کە لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی داهاتوو ئەنجامیاندەدات، ناوی تالێسکا لە لیستەکەدا نییە و ئەوەش ئەو یاریزانەی تووڕەکردووە.
 
تالێسکا لەگەڵ نەسڕی سعودی درەوشاوەتەوە و لە یارییەکانی خولی رۆشنی سعودیە و پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا، چوار گۆڵی تۆمارکردووە و دوو ئەسیستی هەیە.
 
بەرازیل لە گەڕی داهاتووی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیی 2026دا بەرامبەر ڤێنزوێلا و ئۆرۆگوای یاریدەکات و راهێنەری کاتیی هەڵبژاردەکە، لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکاندا، چوونی نەیمار داسێلڤای ئەستێرەی هیلالی ئاشکراکردووە، بەڵام تالێسکا ناوی لە لیستەکەدا نییە.
 
ئەو هێرشبەرەی نەسڕ کە هاوڕێی رۆناڵدۆیە لە یانە سعودییەکە، لە ستۆری ئینستاگرام، وەک کاردانەوە بەرامبەر لیستە راگەیێنراوەکە، نووسیویەتی، "هەستدەکەم من چیدی بەرازیلی نیم" و لەگەڵ کۆمێنتەکەدا چەند ئیمۆجییەکی گاڵتەجاڕییانەی داناوە.
 
تالێسکای 29 ساڵ، تاوەکو ئێستا درێسی هەڵبژاردەی بەرازیلی لەبەرنەکردووە لە هیچ یارییەکی فەرمیدا، گەرچی وەرزی رابردووش لە خولی رۆشنی سعودیەدا 20 گۆڵی تۆمارکرد و دووەم گۆڵکەری خولەکە بوو لە پاش عەبدولرەزاق حەمدەڵای هێرشبەری یانەی ئیتیحاد.
 
بانگهێشتنەکردنی تالێسکا بۆ یارییەکانی هەڵبژاردەی بەرازیل هاوکاتە لەگەڵ بوونی کێشەی نەبوونی سەرەڕمێکی کاریگەر لە هەڵبژاردەکەدا کە ماوەی چەندین ساڵە سیلساو بەدەستییەوە دەناڵێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.