ڤیدیۆ؛ هاری کەین یەکەم هاتریکی بە درێسی بایرنەوە تۆمارکرد و بە 7 بردییانەوە

24-09-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by CHRISTOF STACHE / AFP
Photo by CHRISTOF STACHE / AFP
نیشانەکردن بایرن میونشن هاری کەین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕی پێنجەمی بوندسلیگادا، گەورەکان یارییەکانیان بردەوە و بایرن میونشن بە 7 گۆڵی بێبەرامبەر لە بۆخومی بردەوە.
 
دوای تەنیا 4 خولەک مۆتینگ گۆڵی یەکەمی یانەی باڤاری تۆمارکرد. 
 
لە خولەی 13 هاری کەین گۆڵی دووەمی باڤارییەکانی تۆمارکرد، کە دواتر بووە باشترین یاریزانی  یارییەکە و یەکەم هاتریکی بە درێسی بایرنەوە تۆمارکرد.
 
ماتیس دیلێخت، کە ئەمجارە توخێل بە سەرەکی یاری پێکرد، بەسەر گۆڵی سێیەمی تیپی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد.
 
نۆرە گەیشتە سانێ و لە خولەکی 38 بە تەنیا لە گەڵ گۆڵپارێزی بۆخوم مایەوە و گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی باڤارییەکان بە 4 گۆڵ کۆتاییهات. کە پێدەچوو مانوێل نۆیەر و هاوژینەکەی بە تیپەکەیان سەرسام بن.
 
لە نیوەی دوەمدا و دوای تێپەڕبوونی 9 خولەک هاری کەین بە لێدانی سزا گۆلی دووەمی خۆی و پێنجەمی بایرنی تۆمارکرد. 
 
لە خولەکی 81 ماتیس تێلیش بەشی خۆی تێخست و گۆڵی شەشەمی تۆمارکرد، بەر لەوەی دوو خولەک پێش فیکەی کۆتایی یارییەکە هاری کەین گۆڵی سێیەمی خۆی و حەوتەمی بارین تۆماربکات. 
 
لە یارییەکی دیکەدا بۆرووسیا دۆرتموند لە نێو یاریگە سەرسوڕهینەر و لە بەردەم هاندەرە سەرشێتەکانیدا میوانداری ڤۆلفسبۆرگی کرد، کە نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، ئەگەرچی هەردوولا چەندینجار هەوڵی گۆڵکردنیان دا.
 
لە خولەکی 65 مارکۆ رویس بووە فریادڕەسی دۆرتموند و تاکە گۆڵی یانەکەی و یارییەکەی تۆمارکرد، کە بەسبوو بۆ بەدەستهێنانی 3 خاڵی گرنگ بۆ یانەکەی.
 
لە یارییەکی دیکەی پڕ لە جۆش و خرۆشدا، کە لایپزیگ بووە میوانی بۆرووسیا مونشنگلادباخ، یانەی میوان بە زەحمەت 1-0 یارییەکەی بردەوە.
 
تاکە گۆڵی لایپزیگ و یارییەکە لە خولەکی 75 لە لایەن تیمۆ ڤێرنەرەوە تۆمارکرا.
 
بایرن میونشن بە 13 خاڵ پلەی یەکەمی ریزبەندیی گرتووە، لایپزیگ بە 12 خاڵ لە پلەی سێیەمە و بۆرووسیا دۆرتموندیش 11 خاڵی هەیە و پێنجەمە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە