ئارتێتا لەسەر چارەنووسی ئۆزێل چی دەڵێت؟


رووداو دیجیتاڵ

میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسیناڵ باسی داهاتووی مەسعود ئۆزێل، یاریزانی یانەکەی دەکات و دەڵێت، تیپەکەم بەرەوپێش چووە.

دوای بردنەوەیان لە یانەی لێستەر سیتی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر، لە رکابەرییەکانی جامی کاراباودا، ئارتێتا گوتی، تیپەکەم بەرەو پێشچووە و ئاستی گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە.

راهێنەرە ئیسپانییەکە زیاتر گوتی، دەمانەوێت بەشێوەیەکی باشتر بەرەوپێشبچین، بەرگری لە شێوازی یارییکردنمان بکەین و باشتر پێشکێشبکەین.

ئارتێتا دەڵێت، هەوڵدەدەم بەپێی باشی بارودۆخەکان پێکهاتە بۆ یاریی دابێنین، دەستنیشانکردنی یاریزانان بەپێی یارییەکانە و ئەمەش هۆکاری گۆڕانکاریکردنە لە پێکهاتەی تیپەکەدا.

لەبارەی مەسعود ئۆزێلەوە راهێنەری ئارسیناڵ دەڵێت، ئێوە دەبینن، بۆ هەموو یاریزانەکان، نەک تەنیا مەسعود ئۆزێل یارییکردن لە پێکهاتەی سەرەکی قورسە، هەوڵدەدەین بۆ هەموو هەفتەیەک یاریزانی گونجاو دەستنیشانبکەین.

ئەم قسانەی ئارتێتا لەکاتێکدایە، مەسعود ئۆزێل لە ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتاییدێت، بەڵام یاریزانەکە کێشەی لەگەڵ راهێنەر هەبوو، بەو هۆیەوە لە پێکهاتەی یانەکە دوورخرایەوە.

رۆژی دووشەممە، لە رکابەرییەکانی پرێمەرلیگدا یانەی ئارسیناڵ لە یارییەکی بەهێزدا بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول یارییدەکات.