لێدوانێکی سەیر لە زیدانەوە لەسەر بردنەوەی زە بێست لەلایەن مێسییەوە

24-09-2019
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی زیدان
A+ A-

رووداو - هەولێر

زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید دەڵێت، سەیری ئاهەنگی دەستنیشانکردنی باشترینەکانم نەکردووە و گوێشم لێی نەبووە.

زیدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر ئوساسۆنا کە سبەی لە لالیگادا ئەنجامدەدرێت قسەی بۆ رۆژنامەڤان کرد و لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان گوتی، مێسی خەڵاتی زە بێستی بردەوە؟ بڕوام پێ بکەن من سەیری ئاهەنگەکەم نەکردووە و گوێشم لێی نەبووە.

زیدان لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی یانەکەی قسەیکرد و گوتی، کاتێک یاریزان بووم 40 یارییمان ئەنجامدەدا، ئێستا دوو وەرز لە یەک وەرزدا دەکەین.

راهێنەری ریال مەدرید زیاتر گوتی، ئەوەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگدا روویدا کارەساتێکی گەورەبوو، یارییەکی زۆر سەیرمان کرد و ئەو وانەیە هەرگیز لەبیر ناکرێت.

زینەدین زیدان دەڵێت، پێویستە بەرامبەر ئوساسۆنا بەهەمان شێوازی یاریی بەرامبەر سێڤییا یاریی بکەن، بیر لە کێشەکان ناکەینەوە و هەموو بیرکردنەوەمان لای یارییەکەیە.

زیدان باسی یانەی بارسێلۆناشی کرد و گوتی، پێم وانییە بارسێلۆنا لە بارودۆخێکی سەیردابێت و کێشەکانی ئەوان بۆ ئێمە گرنگ نین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە