هێرشێکی تووند کرایە سەر ناوبژیوانی یاریی بارسێلۆنا و خیرۆنا

24-09-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خیل مانزانۆ، ناوبژیوانی ئیسپانی
A+ A-

رووداو - هەولێر

میدیای نزیک لە یانەی بارسێلۆنا هێرشێکی تووندی کردە سەر ناوبژیوانی یاریی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و خیرۆنا، دوای ئەوەی بارسێلۆنا لەنێو یاریگە و هاندەرانی دوو خاڵی لەدەستدا.

لە یارییەکەدا لە خولەکی 35 کلیمێنت لینگلێت، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لەلایەن یانەی بارسێلۆناش نارەزایەتی زۆری لێکەوتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، خیل مانزانۆ، ناوبژیوانی یاریی نێوان هەردوو یانە 19 جار یارییەکانی بارسێلۆنای بەرێوەبردووە، 5 جار کارتی سووری بەرووی یاریزانانی یانەکە بەرزکردووەتەوە، کەچی لە 21 یارییدا کە بووە ریال مەدرید ناوبژیوان بووە هیچ کارتێکی سووری نەداوەتە یاریزانانی ئەو یانەیە.


 

دوای یارییەکە سێرخیۆ بوسێکتس، یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەی بارسێلۆناش نارەزایەتی خۆی بەرامبەر ئاستی ناوبژیوان پێشاندا و گوتی، لە یارییەکەدا سیستەمی ڤار بەتەواوی کاری نەکرد.

لەگەڕی پێنجەمی لالیگادا بارسێلۆنا لەنێو یاریگە و هاندەرانی بە دوو گۆڵ لەگەڵ یانەی خیرۆنا یەکسانبوو و یانەکە یەکەم دوو خاڵی لەدەستدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە