نرخه‌كه‌ى به‌یڵ ته‌زویره‌

24-09-2013
ئارینا حه‌مید
نیشانەکردن بێڵ
A+ A-


رووداو -ئارینا حه‌مید

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەڵێت گاریس بێڵیان زۆر بە هەرزانتر لە نرخی خۆی کڕیوە .

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بوو لە دوای کڕینی گاریس بەیڵ یاریزانی پێشووی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە بڕی سەد میلیۆن یۆرۆ، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ئەو یانەیە پێی وایە: ئەوان نەک پارەیەکیی زۆریان بۆ کڕینی ئەو یاریزانە نەداوە، بەڵکوو توانیویانە بەیڵ بە نرخێکی زۆر هەرزانتر لەوەی کە شایستەیەتی بە دەست بێنن .

پێرێز لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانیا گووتی: ئامانجی ئێمە ئەوە بوو لە میرکاتۆی ئەمساڵ باشترین یاریزانەکان بهێنینە یانەکەمان و بێڵ باشترین یاریزان بوو لە ئێستادا، ئێمە دوو ساڵ چاودێری وردی بەیڵمان کرد دواتر بڕیاری کڕینیمان دا.

ئەو یاریزانە وێڵزیە هەفتەی رابردوو لە یەکەم یاری خۆی بۆ یانەی ریال مەدرید بەرامبەر یانەی ڤیا ریال توانی گٶلێک تۆمار بکات، بەڵام لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی خیتافی نەیتوانی بەشداری بکەت بە هۆی پێکانەوە .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە