کیم کارداشیان بە سەردانیکردنی ماڵی ڤینیسیۆس هەرا دەنێتەوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کیم کارداشیان ڤینیسیۆس جۆنیۆر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەرکەوتنی کیم کارداشیان، خانمە نمایشکاری بەنێوبانگی ئەمریکی، لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی ریال مەدرید لە ماڵی ڤینی لە مەدرید، مشتومڕی لێدەکەوێتەوە.
 
کیم کارداشیان شەپۆلێکی کاردانەوەی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیادا بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی سەردانی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی بەرازیلی کرد لە ماڵەکەی.
 
ئەستێرە بەرازیلییەکه لە هەژماری فەرمی خۆی له سەر پلاتفۆرمی ئینستاگرام، چەند وێنەیەکی خۆی لەگەڵ کیم کارداشیان و ئێدواردۆ کاماڤینگای هاوڕێی لە ریال مەدرید بڵاوکردەوە، کە ئەو وێنانه ئینستاگرامی هەژاند و کاردانەوەی سەدان هەزار فۆڵۆوەرسی لێکەوتەوه.
 
ئاشکرانەکردنی هۆکاری سەردانی ئەو خانمە ئەمریکییە لەلایەن ڤینیسیۆسەوە بۆ ماڵەکەی، مشتومڕەکانی زیاترکرد، هاوکات ژمارەی ئەو فۆڵۆوەرسانەی کە سەرسامی خۆیان بۆ وێنەکان دەربڕیوە لە ماوەی کەمتر لە کاژێرێکدا گەیشتە نزیکەی 800 هەزار کەس.
 
ڤینیسیۆس دوو وێنەی لەگەڵ کیم کارداشیانی تەمەن 43 ساڵ بڵاوکردەوە، کە لە یەکێکیاندا  کاماڤینگای لەگەڵدایە، لەکاتێکدا ئەستێرە بەرازیلییەکە نووسیویەتی "سوپاس بۆ سەردانیکردنت لە ماڵەکەم"، کە بێگومان مەبەستی کیم کارداشیانە.
 
کیم کارداشیان، زیاتر لە 360 ملیۆن فۆڵۆوەرسی هەیە لە ئینستاگرام و نزیکەی 75 ملیۆن فۆڵۆوەرسی لە ئەکاونتەکەی لە پلاتفۆرمی “X” هەیە. پێشتر سەرسامی خۆی بە جود بێلینگهامی ئەستێرەی ئینگلیزیی یانەی ریال مەدرید دەربڕیوە، و ئەوی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببێتە کاراکتەری سەرەکی رێکلامی براندی Skims by Skims کە براندێکی نوێی کارداشیانە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە