ئیرڵینگ هالاند یەکەم هاتریکی وەرزی نوێی تۆمارکرد، بەڵام پێپ گواردیۆلا بۆچوونێکی جیاوازی هەبوو.

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیاری حەسەن
نیشانەکردن یانەی مانچێستەر سیتی ئێرلینگ هالاند
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر سیتی تۆڕی گۆڵی یانەی ئیپسویچ تاونی گۆڵباران کرد و ئێرلینگ هالاند چووە ریزبەندیی یەکەمی گۆڵکارانی پرێمەرلیگ.
 
یانەی مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد رووبەڕووی یانەی ئیپسویچ تاون بووەوە، لە سەرەتای یارییەکەوە یانەی ئیپسویچ توانی سیتیزن شۆکبکات و گۆڵێکی لە رێی سزمۆدیکسەوە تۆمارکرد.
 
وەڵامی مانچێستەر سیتی دوانەکەوت، ئەو یانەیە لە شەش خولەکدا توانی سێ گۆڵ تۆماربکات، کە دووانیان لە رێگەی هالاندەوە بوون و دانەیەکیان لە رێگەی دیبرۆینەوە تۆمارکرا، ئینجا لە خولەکی 88دا هالاند گۆڵی چوارەمی مانچێستەر سیتی و هاتریکی خۆی تۆمارکرد.
 
بەم بردنەوەیە یانەی مانچێستەر سیتی بە شەش خاڵ لە دوو یارێیدا بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی پرێمەرلیگی وەگرت، و ئیرلینگ هالاند بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگی ئەم وەرزەی گرتووە.
 
لە چاوپێکەوتنێکدا پێپ گواردیۆلا پرسیاری لێکرا "ئایا ئێرلینگ هالاند تەواوترین هێرشبەرە؟"
لە وەڵامدا گوتی "هالاند هێرشبەرێکی تایبەتە، بەڵام تەواوترین هێرشبەر مێسییە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە