​ڤیدیۆ؛ لیبرتادۆرێس.. بۆکا جۆنیۆرز لەسەر یاریگەی خۆیدا نەیبردەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

لەسەر یاریگەی بەنێوبانگی بۆمبۆنێرا لە بویێنس ئایرس، لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی جامی لیبرتادۆرێس، یانەی بۆکا جونیۆرزی ئەرجەنتینی لەگەڵ یانەی رایسینگ کڵەبی هاونیشتیمانییەکەیدا بەبێ گۆڵ یەکسانبوو.
 
لە خولەکی 9 ئیدینسۆن کاڤانی خەریک بوو بە لێدانێکی سەر گۆڵێک بۆ بۆکا جونیۆرز تۆمار بکات، بەڵام گۆڵپارێزی تیپی میوان توانی لێدانەکە بگەرێنێتەوە.
 
گوشارەکانی خاوەن یاریگە لە گێمی دووەمدا بەردەوام بوون، گۆڵپارێزی یانەی رایسینگ، گابرێل ئاریاس، سەرکەوتوو بوو لە رێگریکردن لە لێدانێکی بەهێز، کە میگێل مۆریێنتێل لە خولەکی پەنجا و سێدا ئاراستەی گۆڵەکەی کرد. هەروەها لوکاس یانسۆن هەلێکی دیکەی بۆ خاوەن زەوییەکە لە گێمی حەفتا و نۆدا لەدەستدا.
 
یارییەکە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و گومانی تێدا نییە کە یانەی رایسینگ پێیوایە کە چانسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی داهاتوو باشترە کاتێک لە 30ـی ئەم مانگەدا و لە یاریی گەڕانەوەدا لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری بۆکاجۆنیۆرز دەکات.